دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پارتی: ئەنوەر قەرەداغی ئاگادار بوو ئاهەنگەکە حزبییە

هەرێم نیوز 

لقی 11ی پارتی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشداریکردنی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی لە ئاهەنگێکیاندا بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت، ناوبراو ئاگادار کراوەتەوە کە بۆنەکە حزبییە، بەڵام وتوویەتی "من موڵکی هەموو کوردم" و بەشداریی کردووە.

ڕاگەیاندنی لقی 11ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، ڕۆژی 23ی 12ی 2025، لە ئاهەنگی سەرکەوتنی لیستەکەیان لە سنووری ڕاپەڕین، لەسەر داوای تیپێکی مۆزیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەندییان بە ئەنوەر قەرەداغییەوە کردووە بۆ ئەوەی وەک میوان بەشدار بێت.

بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکە، بەرپرسی لق پەیوەندیی بە ئەنوەر قەرەداغییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە ئاهەنگەکە حزبییە و پەیوەستە بە جەماوەری پارتییەوە تا تووشی ئیحراجی نەبێت، بەڵام وەڵامی ناوبراو ئەوە بووە: "من موڵکی هەموو کوردم، بۆیە ئامادە دەبم."

لقی 11 ئاماژەی بەوەش داوە، پێشوازییان لێ کردووە و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشیوە، سەبارەت بەو ڕوونکردنەوەیەش کە دواتر ئەنوەر قەرەداغی بڵاوی کردووەتەوە، پارتی دەڵێت: "بۆ ئێمە سوپرایز نەبوو، چونکە نیو کاتژمێر پێش بڵاوکردنەوەی، پەیوەندیی بە بەرپرسی لقەوە کردبوو، بۆیە لە دۆخی کەسایەتیی ناوبراو تێدەگەین."

لە کۆتاییدا ڕاگەیاندنی لقەکە جەختی کردووەتەوە، ئەنوەر قەرەداغی وەک میوان ئامادە بووە نەک وەک هەڵوێستی سیاسی و ڕێز لە مێژووی هونەریی ئەو دەگرن.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP