دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتانیاهۆ بۆ توركیا: خەیاڵی زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریەت لە مێشک دەربکەن

هەرێم نیوز

ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئەوانەی لە خەیاڵی زیندوو كردنەوەی ئیمپراتۆریەت و داگیركاریدان پێيان دەڵێم؛ هەر بیریشی لێ‌ مەكەنەوە

لەکۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا لەگەڵ سەرۆکانی یۆنان و قوبرس لە تەلئەبیب، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەبێ ناوهێنانی ڕاستەوخۆی تورکیا، پەیامێکی توندی ئاڕاستەی ئەنقەرە کرد و ڕایگەیاند کە رێگە نادەن هیچ لایەنێک جارێکی تر خاکەکانیان کۆنترۆڵ بکاتەوە.

ناتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل، یۆنان و قوبرس وەک سێ وڵاتی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، پێکەوە کاردەکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئازادییان.

وتیشی: راستە هەریەکێک لە وڵاتەکانمان لە رابردوودا لەلایەن ئیمپراتۆریەتە یەک لە دوای یەکەكان داگیرکرابوون، بەڵام سەربەخۆیی خۆمان لە سەردەمی نوێدا بە ئازایەتی و قوربانیدان بەدەست هێنا.

ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارمانداوە بەرگری لە خۆمان بکەین و توانای ئەوەمان هەیە، هاوکاریشمان ئەو توانایە بەهێز دەکات و وەک سێ وڵاتی دیموکراسی راستەقینە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP