دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

کشتوکاڵی هەولێر وادەی تۆمارکردنی ناوی جوتیارانی بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریکرد

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر جوتیارانی سنووری پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە، لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەست بە تۆمارکردنی ناوی جوتیاران دەکرێت بۆ وەرگرتنی گەنمەکانیان لە سایلۆکان دەشڵێت، هەر کەسێک لە وادەی دیاریکراودا سەردان نەکات مافی وەرگرتنی گەنمی نابێت.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی جوتیاران لە ڕێکەوتی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و تاوەکو ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لەو ماوەیەدا سەرجەم ئەو جوتیارانەی زەوییەکانیان بە دانەوێڵە چاندووە، سەردانی بەش و بەڕێوەبەرایەتییە کشتوکاڵییەکانی سنووری خۆیان بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان لە پۆستەی بەبازاڕکردنی گەنم.

کشتوکاڵی هەولێر هۆشداریش دەداتە جوتیاران، کە پێویستە پابەندی ئەو وادەیە بن، بەپێچەوانەوە هەر جوتیارێک ناوی تۆمار نەکات، لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بێبەش دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP