دواین هەواڵ

عێراق‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق لە هەر خولەکێکدا 617 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران خەرج دەکات

هەرێم نیوز

عێراق خاوەنی نزیکەی 5.6 ملیۆن فەرمانبەرە (جگە لە هەرێم) و مانگانە شەش ترلیۆن دینار تێچووی مووچەکانیانە، سەرۆکی دامەزراوەی ئوسوڵ دەڵێت، عێراق لە هەر خولەکێکدا 617 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران خەرج دەکات. 

خالید ئەلجابری، سەرۆکی دامەزراوەی “ئوسوڵ” بۆ گەشەپێدانی ئابووری، ڕەخنەی توند لە یاسا کارگێڕییەکانی عێراق دەگرێت و بە هۆکاری سەرەکیی بەفیڕۆدانی سامانی گشتییان دەزانێت. ناوبراو ئاشکرای دەکات کە تێچووی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە هەر خولەکێکدا دەگاتە 617 ملیۆن دینار، بەبێ ئەوەی بەرهەمێکی ئەوتۆیان هەبێت.

ئەلجابری ڕوونیکردەوە، کەرتی گشتی لە عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) خاوەنی نزیکەی 5.6 ملیۆن فەرمانبەرە و مانگانە شەش ترلیۆن دینار تێچووی مووچەکانیانە. بەپێی وتەی ناوبراو، یاسا کارگێڕییەکان لەسەر بنەمای “بەرهەمداری” دانەنراون، بەڵکو تەنها جەخت لە “ئینزیبات و دیسپلین” دەکەنەوە، ئەمەش وایکردووە ئامێرێکی کارگێڕیی ناکارامە و پڕخەرجی دروست ببێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP