دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشی ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی کوردستانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاسمان  بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، هەروەها نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت . لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان .

پلەکانی گەرما بە 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەى شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان. هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت.

پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی شەودا کۆتایی بێت.

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 14  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP