هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایدەگەیەنێت، پێویسته ئه‌وروپا وریا بێت، چونكه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی زۆر خراپ ده‌ڕوات و ده‌شڵێت، " ئه‌مریكا به هۆكاری مرۆیی به‌دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئۆكرانیا ده‌گه‌ڕێت".
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکا به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، "ئه‌وروپا ده‌بێت زۆر وریا بێت له زۆر شت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وروپا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌وروپا به ئاراسته‌یه‌كی خراپ‌دا ده‌ڕوات، زۆر خراپه".
له میانی گفتوگۆیه‌كدا سه‌باره‌ت به یارمه‌تییه داراییه‌كان بۆ جوتیارانی ئه‌مریكی، تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا به هۆكاری مرۆیی به‌دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئۆكرانیا ده‌گه‌ڕێت" و جه‌ختیكرده‌وه كه "ئه‌مریكا به هۆكاری مرۆیی ئه‌م بڕیاره ده‌دات، ده‌مانه‌وێت بزانین ئایا ده‌توانین كوشتنه‌كه بوه‌ستێنین یان نا".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێستا ئێمه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به نرخێكی ته‌واو به ناتۆ ده‌فرۆشین، ناتۆش ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه وه‌رده‌گرێت و ڕه‌نگه بیاندات به ئۆكرانیا، پێموایه له‌وانه‌یه بیده‌ن به كه‌سانی دیكه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ده‌یده‌ن به ئۆكرانیا، هاوكاریان له‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ن له دابه‌شكردنی كه‌ره‌سته و موشه‌كه‌كاندا"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ئه‌مریكا چیتر ڕاسته‌وخۆ چه‌ك بۆ ئۆكرانیا دابین ناكات".
ترەمپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مریكا چیتر پاره بۆ پشتگیریكردنی ئۆكرانیا خه‌رج ناكات ، به‌ڵكو كات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه ته‌رخان ده‌كات و وتی، "ئێمه پاره خه‌رج ناكه‌ین، ئێمه كات به‌سه‌ر ده‌به‌ین له‌به‌ر هۆكاری مرۆیی".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕۆژی نائومێدی خۆی ده‌ربڕی كه ڤۆڵۆدمیر زلنسكی پێشنیاری ئه‌مریكای بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆكرانیا نه‌خوێندوه‌ته‌وه.