هەرێم نیوز
حەماس ئامادەیی بۆ چەکدانان دەردەبڕێت و کۆتاییهێنانی داگیرکارییەکانی ئیسرائیلیش دەکاتە مەرج.
خەلیل حەییە، بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، ڕایگەیاند: پرسی چەکدادان بە ئامادەیی نێوەندگیرەکان لە قۆناغی سەرەتای گفتوگۆکاندایە، بزووتنەوەکەشیان ئامادەی ڕادەستکردنی چەکە و ئامادەن چەکەکانیان ڕادەستی ئەو دەوڵەتە بکەت کە لە داهاتوودا بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە دەگرێتە دەست.
ئەو سەرکردەیەی حەمماس مەرجی خۆیانی بۆ چەکدادان ئاشکراکردو وتی، ئەوان کاتێک هەنگاوی چەکدادان دەگرنەبەر کە ئیسرائیل واز لە داگیرکاریی لە کەرتی غەززە و فەڵەستین بهێنێت، چونکە چەکهڵەگرتنیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارییە و کۆتاییهاتنیشی بە هەمان پرسەوە گرێدراوە.
سەبارەت بە چاودێریکردنی دۆخەکە، خەلیل حەیە وتی، پاراستنی سنورەکان و ئاگربەست لەلایەن هێزی ئاشتییپارێزە پەسەنددەکەن، هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک هێزێکی ئاشتیپارێز ئەرکەکانی چاودێریکردنی سنوورەکان و سەرپەرشتیکردنی ئاگربەست لە غەززە بگرنە ئەستۆ، هەموو ئەوانەش کاتێک ڕوودەدەن کە دەوڵەتی فەڵەستینی خاوەنسەروەریی دابمەزرێت.
به‌گوێره‌ی ''عه‌ره‌بیه'' ئه‌و قسانه‌ی حه‌یه له كاتێكدا ده‌گوترێن كه خه‌ریكه قۆناغی دووه‌می ئاشتیی غه‌زه ده‌ست پێ بكات، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر داوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ده‌سته‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئیداره‌ی غه‌زه به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
رۆژی هه‌ینی دوو به‌رپرسی رۆژئاوایی ئاشكرایان كردبوو، ده‌سته‌كه به ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی ناسراوه كه 12 رێبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا تێیدا ئه‌ندامن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئیداره‌ی غه‌زه به ده‌سته‌وه ده‌گرن.
دواتر گرووپێك له كه‌سانی ته‌كنۆكراتی فه‌له‌ستینی داده‌مه‌زرێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای جه‌نگ كاروباری رۆژانه‌ی غه‌زه راپه‌ڕێنێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م پڕۆژه‌یه له كۆتایی ئه‌مساڵ و دوای دیداری نه‌ته‌نیاهۆ و تره‌مپ رابگه‌یه‌نرێت.
دواتر هێزی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی له غه‌زه جێگیر ده‌كرێن و ئه‌گه‌ری زۆره له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو، ئه‌و هێزه رابگه‌یه‌نرێت.
به گشتی هێشتا فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌و نیگه‌رانییه‌یان هه‌یه ئیسرائیل دژایه‌تیی دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی فه‌له‌ستینی بكات، چونكه له پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادا به روونی ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه.