هەرێم نیوز
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە لێکۆڵینەوەیەکی ورددا کە ئەمڕۆ هەینی، بڵاویکردووەتەوە، پەردەی لەسەر جووڵەیەکی نهێنی و مەترسیداری پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا هەڵدایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەیەک لە کاربەدەستە باڵاکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، کە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەیان ڕوویان لە مۆسکۆ کردووە، دەستیان کردووە بە خەرجکردنی ملیۆنان دۆلار. ئامانج لەم پارە ڕشتنە، کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانە بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش دژی حکوومەتی نوێی سووریا و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵات.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه‌مال حه‌سه‌نه كه به‌رپرسى هه‌واڵگرى بووه له سه‌رده‌مى ئه‌سه‌د و له‌گه‌ڵ رامى مه‌خلووف كه ملیادرێرێكى سووریایه و كوڕه خاڵى به‌شار ئه‌سه‌ده. هه‌ر دووكیان ژماره‌یه‌ك پێوه‌ندیان دروست كردووه و ده‌یانه‌وێ له كه‌ناره‌كانى سووریا چه‌كدار كۆبكه‌نه‌وه.
له‌وێ ژوورى تایبه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كانیان هه‌یه و رۆژانه پێوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نوێنه‌ریشیان هه‌یه له رووسیا و لبنان و ئیمارات نیشته‌جێن.
سه‌باره‌ت به به‌شار ئه‌سه‌د رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه، به‌شار به ته‌واوى ملكه‌چى بابه‌تى مانه‌وه بووه له رووسیا و بیر له شتى تر ناكاته‌وه، به‌ڵام ماهیرى براى به‌شار ئه‌ویش نیگه‌رانه به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌وه‌ى تێكه‌ڵ به كاره‌كانى به‌رپرسى هه‌واڵگرى و كوڕه خاڵه‌كه‌ى بووبێ.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆیته‌رز، ده‌سه‌ڵاتى نوێى سووریا له‌م هه‌وڵانه ئاگاداره و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان حكوومه‌تى نوێى سووریا پشت به كه‌سێك ده‌به‌ستێت كه هاوڕێى منداڵى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى نوێى سووریایه و ناوى خالید ئه‌حمه‌ده، ئه‌و له‌سه‌رده‌مى به‌شار ئه‌سه‌د فه‌رمانده‌ى هێزێكى نیمچه سه‌ربازى بووه به‌ڵام له ساڵانى ناوه‌ڕاستى شه‌ڕى سووریا له ئه‌سه‌د هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌ركى خالید ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یه له ناو پێكهاته‌ى عه‌له‌وییه‌كان كار بكات و به‌وه رازییان بكات كه ئاینده‌ى ئه‌وان له‌گه‌ڵ سووریاى نوێیه نه‌وه‌ك پیاوانى رژێمى پێشوو.