دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمێکی دیکە لە زەریای هێمن چوار کوژراوی لێکەوتەوە

هەرێم نیوز

سوپای ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە چوار کەس لە هێرشێکدا بۆ سەر بەلەمێک کە گومانی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر بووبێت لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن، چوار کەس کوژران.

فەرماندەیی باشووری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: لەم هێرشەدا بەلەمێکی سەر بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان کرایە ئامانج و لەو بەلەمەدا چوار تیرۆریستی ماددە هۆشبەرەکان کوژران.

فەرماندەیی باشووری ئەمریکا گرتەی ڤیدیۆیی هێرشەکەی بڵاوکردەوە. ئەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمەکان کە گومانی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەریان لێدەکرێت لە کەناراوەکانی کاریبی و زەریای هێمن کوژراون، گەیشتە 87 کەس.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP