دواین هەواڵ

جیهان‌

 10/12/2025

چوار ئەندامی پاسداران لە زاهیدان کوژران

هەرێم نیوز

ئاژانسی هەواڵی فارس کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێران، پشتڕاستی کردەوە کە چوار ئەندامی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووری لار زاهیدان لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا کوژراون.

لە سەرەتادا، فارس ژمارەی کوژراوانی ئەم تێکهەڵچوونەی بە سێ کەس ڕاگەیاندبوو، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر، ڕایگەیاند کە یەکێک لە بریندارەکانیش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

دەگوترێت کە ئۆتۆمبێلەکانی سوپای پاسداران لەکاتی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکەدا بوون کە بوونە ئامانجی هێرشەکە.

لە ڕاگەیاندنەکەی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، هێرشکارەکان وەک "گرووپە تیرۆریستییەکان و دژبەرەکان" ناوزەند کراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP