هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بە گەورەترین پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناودەبات و دەڵێت "هەرچەندە باوەڕمان بە ئەمریکا نییە بەڵام ئامادەی دانوستانین" .
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەژێر و پارێزبەندیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدان، هەر بۆیە ئەو هێرشەی کە کراوەتە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانیان، گەورەترین پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر چی ئەوان گومانیان لە نیازپاکیی ئەمەریکا هەیە و جێگەی متمانەنین، بەڵام ئێران دەرگای بۆ دیپلۆماسی دانەخستوە، ئەویش بە مەرجی دادپەروەریی و هاوسەنگیی.
عيرقچی وتی تاران مافی خۆیاتی باوەڕ بە ئەمریکا نەکات، چونکە ئەوان لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 و کشانەوە و لە شەڕی 12 ڕۆژەشدا پشتیوانی ئیسرائیل بوون لە هێرشەکانی بۆسەر تاران، دانوستان جیاوازە لە سەپاندن و دیکتاتۆریی، ئێمەش دڵنیانین لەوەی ئەوان بەڕاستی دانوستانیان دەوێت یان دەیانەوێت خۆیان بسەپێنن.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئامادەیی تارانی بۆ سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی، بەو مەرجەی ئەمریکا سزاکان هەڵبگرێت و دان بە بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیانەکەی ئێراندا بنێت.