هەرێم نیوز
ئهمشهو ههینی لە سەنتەری جۆن كەنەدی لە وانشنتن تیروپشكی جامی جیهانی 2026 راكێشرا كە بڕیارە هاوینی ساڵی 2026 لە ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیك بەڕێوەچوو.
ئەنجامی تیروپشکی کۆمەڵەکانی جامی جیهانیی 2026 بە جۆرە بوو:
کۆمەڵەی A: مەکسیک، کۆریای باشوور، ئەفریقای باشوور، براوەی پاشکۆی D
کۆمەڵەی B: کەنەدا، سویسرا، قەتەر، براوەی پاشکۆی A
کۆمەڵەی C: بەرازیل، مەغریب، سکۆتلاند، هایتی
کۆمەڵەی D: ئەمریکا، ئوسترالیا، پاراگوای، براوەی پاشکۆی C
کۆمەڵەی E: ئەڵمانیا، ئیکوادۆر، کۆتدیڤوار، کوراساو
کۆمەڵەی F: هۆڵەندا، ژاپۆن، تونس، براوەی پاشکۆی B
کۆمەڵەی G: بەلجیکا، ئێران، میسر، نیوزیلاند
کۆمەڵەی H: ئیسپانیا، ئۆرۆگوای، سعودیە، کابۆ ڤێردی
کۆمەڵەی I: فەرەنسا، سەنیگال، نەرویج، براوەی پاشکۆی 2
کۆمەڵەی J: ئەرجەنتین، نەمسا، جەزائیر، ئوردن
کۆمەڵەی K: پۆرتوگال، کۆڵۆمبیا، ئۆزبەکستان، براوەی پاشکۆی 1
کۆمەڵەی L: ئینگلتەرا، کرواتیا، پەنەما، گانا
لەگەڵ نزیکبونەوەی خولی 2026 کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیکەوە میوانداری دەکرێت و دوای شەش مانگی دیكە دەستپێدەكات، جەنجاڵی زیاتر دەبێت، چونکە هاندەرانی تۆپی پێ چاوەڕێی یەکێک لە چاپە ناوازەکان دەکەن کە بۆ یەکەمجار لە مێژوی پاڵەوانێتییەکەدا بەشداری 48 تیپ بەخۆیەوە دەبینێت.