هەرێم نیوز
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) لە کۆبونەوەکەدا سەبارەت بە هەسەدە وتویه‌تی، "هێزێک بەشداری سوپای ناوەندی سوریا دەبێت، هێزەکەی دیکەش هەرێمەکە دەپارێزێت".
گولستان کلیچ کۆچیغیت، ئەندامی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، داوای نەکردووە هەسەدە هاوشێوەی پەکەکە بێتە هەڵوەشاندنەوە و چەک دابنێت، بەڵکوو داوای کردووە ببێتە دووبەش، بەشێکیان تێکەڵ بە سوپای سووریا بکرێن، بەشێکی دیکەیان ناوچە و سنوورەکانیان بپارێزن.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بە تێڕوانینی ئۆجەلان، ئەگەر سووریا نەبێتە وڵاتێکی دیموکراسی، ئەحمەد شەرعیش دەبێتە دیکتاتۆر و دیکتاتۆریەت جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سووریا.
ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە دیداریکی تەلەفزیۆنیدا، بەشێک لەو زانیارییانەی ڕاگەیاند لە دیداری نێوان شاندی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی.
24ی مانگی ڕابردو، کۆمسیۆنی دیموکراسی و خوشک_برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی کە لە پەرلەمانی توركیا دامەزراوە، چوه ئیمڕاڵی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ناوەڕۆکی دیدارەکە تا ماوەی 10 ساڵ بەنهێنی دەهێڵرێتەوە.
له 27ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه پڕۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له توركیا ده‌ستیپێكردوه، دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان په‌یامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه و داوای خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له په‌كه‌كه كرد، له‌وه‌ڵامی ئه‌و داوه‌یه‌دا په‌كه‌كه خۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دواتریش هێزه‌كانی له باكوری كوردستان كشانده‌وه.