دواین هەواڵ

جیهان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتانیاهۆ: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت تەنانەت گەر لەگەڵ سعودیەش پەیوەندیمان ئاسایی نەبێتەوە

هەرێم نیوز

 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین لە هیچ بارودۆخێکدا قبوڵکراو نییە، تەنانەت ئەگەر بە مانای وەستاندنی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە بێت.

ناتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی کردەوە: دەوڵەتی فەلەستینی بوونی نابێت. وتیشی: ئەوە هەڕەشەیەکی وجودییە بۆ سەر ئیسرائیل.

ناتانیاهۆ وتی شەڕی غەززە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی لەگەڵ سعودیە گرژتر کردووە، بەڵام لەگەڵ سووکبوونی شەڕەکان، "ڕەنگە جارێکی دیکە هەلومەرج بۆ پێشکەوتن دروست بکرێتەوە"، بەڵام تەنها لە حاڵەتێکدا کە "گەرەنتییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە تەواوی ڕێزیان لێبگیرێت".

 

محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، ئەوان ئامادەن لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە بەڵام بەمەرجی دروستکردنی دەوڵەت بۆ فەڵەستین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP