دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكی لە باشووری لوبنان بۆردومانکرد

هەرێم نیوز

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،  ئیسرائیل لە ڕێگای فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلێكی لە شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان بۆردوومانكرد، و بەهۆی هێرشەكەوە کەسێک کوژراوە و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.

لە هەواڵەكەدا هاتووە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە شارۆچکەی تەیری لە باشووری لوبنان، ئۆتۆمبێلێکی بە دوو مووشەک بۆردوومانكرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی هێرشەكەوە کەسێک کوژراوە و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، کە ژمارەیەکیان خوێندکارن.

هاوكات، هێرشەكە لەكاتێكدایە، كە ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ٢٧ـی ١١ی ٢٠٢٤ تاوانبار دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردووش، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کامپێکی پەنابەرانی فەلەستینی لەناوچەی عەینەلحیلوە لە شاری سەیدا لە باشووری لوبنان، بە هۆیەوە ١٣ کەس كوژران و ژماریەكی دیكەش برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP