هەرێم نیوز
محەمەد بن سەلمان لە میانی دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی رڵیگەیاند، وڵاتەکەی یەک ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند کە دەتوانێت وەبەرهێنانی سعودیە بە بڕی 600 ملیار دۆلار لە ئەمریکا بۆ یەک تریلیۆن دۆلار زیاد بکات.
پێشتریش ترەمپ سعودیەی بە هاوپەیمانێکی زۆر باش وەسفکردبوو، رایگەیاندبوو کە ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 بە سعودیە دەفرۆشێت.
سعودیە داوای 48 فڕۆکەی ئێف 35ی کردووە و ئەم مامەڵەیە بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێنرێت و سعودیە لە رووی پێگە و هێزی سیاسی و سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بەهێز دەکات.