هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاند، له‌مساڵدا 67 ملیۆن و 37 هه‌زار و 400 لیتر نه‌وتی سپیان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم دابه‌شكردوه و بڕی پێویستیش بۆئه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێك به‌رمیلێك نه‌وتی پێ بدرێت، 217 ملیۆن و 944 هه‌زار و 600 لیتره.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هەرێمی کوردستان، له هه‌ولێر 21 ملیۆن و 132 هه‌زار لیتر، له سۆران حه‌وت ملیۆن و 186 هه‌زار و 400 لیتر، له سلێمانی 27 ملیۆن و 373 هه‌زار لیتر، له هه‌ڵه‌بجه چوار ملیۆن و 951 هه‌زار لیتر، له دهۆك پێنج ملیۆن و 163 هه‌زار و 400 لیتر، له زاخۆ ملیۆنێك و 564 هه‌زار و 600 لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكراوه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان جه‌ختیكردۆته‌وه، بڕی پێویست 217 ملیۆن و 944 هه‌زار و 600 لیتره بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت سه‌رجه‌م خێزانه‌كان به‌رمیلێك نه‌وتیان له‌م وه‌رزه‌دا پێبدرێت.