دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

لە ماوەی 15 رۆژدا زیاتر لە 10 هەزار منداڵ داخڵی نەخۆشخانە کراون

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دڵنیایی دەدات کە ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە جێگەی مەترسی نییە و ئاشکراشی دەکات تەنیا لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

د.کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە نەخۆشخانەی منداڵان وەک تاکە نەخۆشخانەی منداڵان، کە 24 کاتژمێرییە گوشارێکی زۆرمان لەسەرە و ئەو قەرەباڵغیەی بە نەخۆشخانەکەوە دەبینرێت بە هۆی ئەوەوەیە کە نەخۆشخانەی دیکە بوونی نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم پەتایەی بڵاوبووەتەوە جێگەی مەترسی نییە و نەخۆشییەکی تازە نییە و بەشێوەی راستەوخۆ هیچ کەسێک بەو پەتایە گیانی لەدەست نەداوە، ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە و ژمارەیان کەمە.

سەبارەت بە ئامارەکانیش رایگەیاند، لە مانگی 10 دا 2346 منداڵ داخڵ بە نەخۆشخانەکەیان کراون، بەڵام ئامارەکە لە مانگی 11 دا هەڵکشاوە و لە کۆی 10 هەزار و 731 کەس کە سەردانیان کردوون، هەزار و 507 منداڵ داخڵ کراون.

داواشی لەو دایک و باوکانە کرد، کە منداڵەکانیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خۆیان لە تێکەڵ بوونی زۆر لەگەڵ خەڵک بەدوور بگرن و لە کاتی ناردنیان بۆ خوێندنگە ماسکیان بۆ بەکاربهێنن.

دەربارەی نیشانەکانی پەتاکەش وتی، ئەو نیشانانە بریتین لە کۆکە، تای بەرز و هەڵامەت و نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP