دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

پێنج هەنگاوی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە

هەرێم نیوز 

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە باوترين نەخۆشيیەكان لە جیهاندا، دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزییە گەورەکان لەوانە لەدەستدانی بینین، نەخۆشی پووک، کێشەی گورچیلە و تەنانەت هەوکردنی پێیەکان.

لە ماڵپەڕی "The Mirror" بڵاوکراوەتەوە، نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم لە زۆر حاڵەتدا دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت، پسپۆران پشتراستی دەکەنەوە کە پێنج گۆڕانکاری سەرەکی لە شێوازی ژیاندا دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکە بە ڕێژەی نزیکەی 50% کەمبکاتەوە.

پێنج هەنگاوی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە:
١. ڕێجیمێکی تەندروست پەیڕەو بکە.
٢. زیادکردنی چالاکیی جەستەیی.
٣. دوور بکەوەرەوە لە دانیشتنی زۆر.
٤. پاراستنی کێشێکی تەندروست.
٥. وازهێنان لە جگەرەکێشان و کەمکردنەوەی خواردنەوەی کهول.







Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP