هەرێم نیوز
سبەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی لە هەر سێ سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی بنەسڵاوە و دارەتوو و کەسنەزان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە، پرۆسەی دابەشکردنی نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی لە سنووری شارەوانییەکانی بنەسڵاوە، دارەتوو و کەسنەزان بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،دێت بۆ دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و چین و توێژە شایستەکان.
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ بوو ڕاگیرابوو، بە بڕیارێکی مێژوویی سەرۆکی حکوومەت لە 27ی ئاداری 2024 دەستیپێکردەوە. ئامانج لەم پرۆژەیە دابینکردنی زەویی نیشتەجێبوونە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە پێشتر سوودمەند نەبوون.