دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەت کێشەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر دەکات کە لەلایەن بەغدادەوە خەرج نەکرابوو.

 
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا کێشەی مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی لە 2025/1/1 بە دواوە خانەنشین بوونە و مووچەیان لەلایەن حکومەتی فیدرالەوە خەرج نەکراوە چارەسەر بکرێت.

بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاسپاردووە، بەیانیی پێنجشەممە 11/6 مووچەیەکیان وەک پێشینە لە سەر داهاتی ناوخوی هەرێم بۆ خەرج بکات و بە زووترین کاتیش چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP