دواین هەواڵ

ئابوری‌

 05/11/2025

هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەكرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە لە بڵاوکراوەیەکدا رایدەگەیەنێت، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان بەسەر لیوا رێكخراوەكان.

ئەمڕۆ چوارشەممە،  لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژە بەوەش كراوە،  ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی)، دەست دەكرێت بە ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەم دەست بە دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان دەكرێت.

لەم مانگەدا زیاتر لە 97٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی تریش لە رێگەی سیستمی بانكییەوە هاوكارییەكان وەردەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP