هەرێم نیوز
هەندێک راگەیاندن و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا وایان بڵاوکردەوە کە گوایە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر پیرمام و دژە تیرۆری کوردستانیش دەنگۆیەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت مەشقی سەربازی بووە.
ئەمڕۆ هەینی، دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی پێکرد: هیچ درۆنێک هێرشی نەکردووەتە سەر قەزای پیرمام.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەندێک هەواڵی ناڕاست لەلایەن راگەیەندنەکان و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاو بووەتەوە کە گوایە لە رێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزاری پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.
دژەتیرۆری کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەوەی بیستراوە مەشقی سەربازی بووە و بەهیچ جۆرێک درۆن هێرشی نەکردووەتە سەر پیر مام و بەهیچ جۆرێک جێگەی ترس و نیگەرانی نییە.