دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی: خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە

هەرێم نیوز

بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە جوانی و ئاوەدانیی زاخۆ دەربڕێ دەڵێت: "خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە"

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بارزانی سەردانی بازاڕی کۆنی زاخۆی کرد و دواتر بەسەر قشڵەی زاخۆی کۆن کەوت و هەروەها چاوی بە کۆڕنیشی زاخۆش کەوت.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، قشڵەی زاخۆ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش هەزار و 120 ساڵ، ئەم شوێنە لە سەردەمی ڕژێمی لە ناوچوو بۆ ئەشکەنجەدان و ئازاردانی هاووڵاتییانی سڤیل بەکار دەهات، ئێستاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوازی کولتووریی قشڵەی کۆنی زاخۆی نۆژەن کردووەتەوە و بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و هەزاران کەس بۆ بینینی سەردانی دەکەن.

بارزانی لەم بەسەرکردنەوەیەدا خۆشحاڵیی خۆی بە جوانی و ئاوەدانیی زاخۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، دواتر بارزانی سەردانی گوندی سپی کرد و دیمەنی زاخۆی لە بەرزاییەکانەوە بینی و هەروەها چاوی بە ژمارەیەک هاووڵاتی کەوت کە سەردانی زاخۆیان کردووە و، وێنەشی لەگەڵ بەشێک لە هاووڵاتییان گرت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP