هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت ئەمڕۆ هەینی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی شارۆچکەی عەربەت و دەورووبەری ئاگادار دەكەین، كە ڕۆژی شەممە بەرواری ( 1/11/2025) دابەش کردنی نەوت لە ناحیەکەمان دەست پێ ئەکات.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانەی کارتی نەوتیان ڕادەستی وەکیلەکان کردوە بەمەبەستی نوێ کردنەوە گەڕاوەتەوە و ئەتوانن ڕۆژی هەینی سەردانی وەکیلەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی.
سەبارەت بە پێویستیەکان بۆ وەرگرتنی نەوت دەشڵێت: کارتی پلاستیکی نەوت و بڕی 104 هەزار دیناری پێویستە.