دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی نەوت کۆی گشتی هەناردەی نەوتی و داهاتە بەدەستهاتووەکانی بۆ مانگی 9 بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی نەوت کۆی گشتی هەناردەی نەوتی و داهاتە بەدەستهاتووەکانی بۆ مانگی ئەیلولی ڕابردوو ڕاگەیاند، کە زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردە کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو، کە شلەی چڕکراوەش دەگرێتەوە، گەیشتووەتە 102 ملیۆن و 150 هەزار و 362 بەرمیل.

هاوکات داهاتەکانیش گەیشتوونەتە زیاتر لە شەش ملیار و 962 ملیۆن و 124 هەزار دۆلار.

ئامارەکە ئاماژەی بەوەداوە، کۆی گشتی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراوی مانگی ئەیلولی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە 102 ملیۆن و 150 هەزار و 362 بەرمیل.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP