هەرێم نیوز
ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 10 كۆتایی هات و لەم هەفتەیە رەوانەی بەغدا دەكرێت، ئێستە بڕی مووچە و كۆی لێبڕینی خانەنشینی لە لیستەكە لە ئەپی krdpass دابەزێنراوە.
ئەمڕۆ شەممە، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران لەلایەن یەكە ژمێریارییەكان تەواو بووە، دابەزێنراوە بۆ سەر هەژماری كەسی فەرمانبەران لە ئەپی krdpass، ئێستە دەتوانن سەیری بڕی مووچەكانیان بكەن كە چەند بۆ خانەنشینیی لێ بڕاوە.
ئەوەش زانراوە، ئامادەكردنی لیستی مووچە لە هەزار و 80 یەكەی ژمێریاری تەواو بووە، ئێستە لە گەنجینەكان بۆ وەزارەتی دارایی بەرز كراوەتەوە و لەم هەفتەیە بۆ بەغدا دێتە ناردن.
ئەگەر بەغدا هیچ بیانووی نەبێت، ئەوا ئێستە لیستی مووچەی مانگی نۆ و 10ـی لایە و بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی ئابیش دەرچووە و دەبێت بەخێرایی ئەو مووچانەی فەرمانبەران بنێرێت، چونكە بەپێی یاسا و رێككەوتنیش، هەناردەی نەوت دەستی پێ كردووەتەوە، نیوەی داهاتی ناوخۆش ئامادەیە بۆ حكوومەتی فیدراڵی بێتە ناردن.