هەرێم نیوز
سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت: تورکیا نەوت و غازی نییە، هەروەها ژاپۆن و کۆریاش نەوت دەکڕن، دۆخیان لە دۆخی ئێمە باشترە، ژیانیان زۆر باشە، ئێمەش نەوت و غازمان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا برسیین.
مەسعود پزیشکیان، سەرکۆماری ئێران، لە سەردانەکەیدا بۆ ورمێ، گوتی: "تورکیا نە نەوتی هەیە نە غاز، هەروەها یابان و کۆریاش؛ نەوت دەکڕن، بەڵام دۆخیان لە ئێمە باشترە، و ژیانیان زۆر باشە."
بە گوێرەی هەوالێكی ماڵپەری "ئێران ئینتەرناشيوناڵ" سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری ئورمیە، لەوتەیەكدا پرسیاری ئەوەشی كردووە: ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە رێگەمان پێنادات نەوت بفرۆشین، ئایا دەبێت هەر بە برسێتی بمێنینەوە؟ ئەو وڵاتانەی نەوت دەکڕن و دۆخیان لە دۆخی ئێمە باشترە چی دەکەن؟.
له ماوهى چهند ساڵى رابردوو بههۆى بهرنامهى ئهتۆمیهكهى، ئهمهریكا چهندانجار سزاى ئێرانى داوه و ئێستاش به بهردهوامى سزاى ئێران دهدرێت. بهڕاى چاودێران و ئابووریناسان بههۆى ئهو سزایانهوه، دۆخى ئابوورى و دارایی ئێران تادێت خراپتر دهبێت.