دواین هەواڵ

عێراق‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

دەستبەسەر 370 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

هەرێم نیوز

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان عێراق سوریادا دەستبەسەر نزیکەی 400 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت: چالاکییەکە لەنێو خاکی سوریادا ئەنجامدراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیانێکدا ڕایگەیاند بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق و بەشی دژە ماددە هۆشبەرەکانی ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە بە ئامانجی لەناوبردنی ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی کەسانی پەیوەست بە بابەتەکە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەماندا دەستگیرا بەسەر 370 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ژمارەیەک کەسانی داواکراو و بازرگانیی نێودەوڵەتی دەستگیرکران.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە درێژەی باباتەکەدا ڕوونکردنەوەی زیاتری داوە و ئاماژەی بەوەکردوە، کە تەواوی چالاکی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە لەنێو خاکی سوریادا ئەنجامدراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو ئۆپەراسیۆنە درێژکراوەی زنجیرەیەک هەوڵی نێودەوڵەتی هاوبەشە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دەدرێت، لە چوارچێوەی هەماهەنگیی بەردەوامی ئەمنی و هەواڵگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP