هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگهیاند، دەنگدانی عێراقییەکانی دەرەوە لە پارێزگا ڕەسەنەکانیان جێگیر دەکرێت، ههروهها تۆمارکردنی بایۆمەتری لە دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوانەی تۆمارنەکراون، بەردەستدەبێت.
نیبراس ئەبو سودە، جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدەران بەردەوام دەبێت بەبێ پچڕان تا ڕۆژی دەنگدا، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەمو هاوڵاتییان دەتوانن کارتەکانیان وەربگرن و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمسیۆن دابەشکردنی هیچ کارتێکی چاپکراو کە لە بەردەستیدایە، دواناخات و بەردەوام دەبێت لە ڕادەستکردنی بە هاوڵاتییان لە هەر کاتێکدا بێت، جا پێش هەڵبژاردن بێت یان دوای هەڵبژاردن، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت وەری بگرن".
ئهو بهرپرسهی كۆمسیۆن باسی لهوهكرد، "ئەو هاوڵاتییانەی کە زانیارییەکانیان نوێ نەکردوەتەوە یان بایۆمەترییان تۆمارنەکردوە لە ماوەی نوێکردنەوەی پێشو بۆ بهشداریكردن له هەڵبژاردن، دەتوانن دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ تەواوکردنی تۆمارکردنی بایۆمەتری".
پهیوهست به دهنگدانی ئهو كهسانهی كه له دهرهوهی وڵات نیشتهجێن، وتی، "مافی ئەو هاوڵاتییانەی کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن لە ناو عێراقدا پارێزراوە و بەپێی یاسای کارپێکراو، ئەوان لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا لە پارێزگا ڕەسەنەکانی خۆیان دهتوانن دەنگ دەدەن".