هەرێم نیوز
باڵیۆزی ئەفریقای باشوور لە نهۆمی 22ی باڵەخانەیەک لە فەرەنسا کەوتە خوارە و گیانی لە دەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا، باڵیۆزی ئەفریقای باشوور لە فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە لە دەرەوەی هۆتێلێکی پاریس بە مردوویی دۆزرایەوە.
داواکاری گشتی پاریس ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە مردنی باڵیۆزەکە، نکۆسیناتی ئیمانوێل متێسوا، بەردەوامە.
داواکاری گشتی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ناوبراو لە ژوورێکی لە نهۆمی ٢٢ی هۆتێلی هایات ڕیجێنسی، لە ڕۆژئاوای پایتەختی فەرەنسا بووە و پەنجەرەی ژوورەکە بە زۆر کراوەتەوە.
داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە، هاوسەری متێسوا ڕۆژی دووشەممە هەواڵی بێسەروشوێنبوونی بە پۆلیس ڕاگەیاندبوو.
ئەوەش هاتووە، متێسوا تەمەن 58 ساڵ لە ساڵی 2023 وەک باڵیۆزی فەرەنسا دەستنیشانکرا، لە مێژە کەسایەتییەکی باڵا بووە لەناو پارتی حوکمڕانی ئەفریقای باشوور، کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقا.
هەروەها پێشتر لە هەڵوێستێکیدا، لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵای لە حکومەتی ئیسرائیل کرد بەوەی کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە لە غەززە