هەرێم نیوز
حووسییه‌كانی یەمەن سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ له شوێنی سه‌رۆك وه‌زیرانه كوژراوه‌كه‌یان داده‌نێن.
شه‌ممه، 30ـی ئابی 2025، بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن دانانی محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د میفتاحیان له شوێنی ئه‌حمه‌د غالیب ڕوهه‌وی، به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی حكوومه‌تی گۆڕانكاری و بونیاتی یه‌مه‌نی دانا.
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د میفتاح ساڵی 1967 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیمه له سه‌نعای پایته‌خت له دایك بووه و یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه ئایینییه دیاره‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌كه.
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د میفتاح له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه پشتگیریی له بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كان كردووه. له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ده‌ره‌ددین حووسی فێری زانستی شه‌رعی بووه و به‌شداری له چه‌ندین خولی پێگه‌یاندنی كادیرانی بزووتنه‌وه‌كه كردووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شه‌ممه، 30ـی ئابی 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری یه‌مه‌ن ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا كوژرانی ئه‌حمه‌د غالیب ڕوهه‌وی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی گۆڕان و بونیاتی له‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری یه‌مه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌حمه‌د غالیب ڕوهه‌وی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوكاران و هاوڕێیانی دیكه‌ی كوژراون.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان كردووه و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌حمه‌د غالیب ڕوهه‌وی له‌به‌ر هه‌ڵوێستی به‌رگریكارانه‌ی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین و گه‌لی یه‌مه‌ن كوژراوه، بۆیه به‌ڵێن ده‌ده‌ن له دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل به‌رده‌وام بن.