هەرێم نیوز
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە پەیامێکدا بە زمانی ئینگلیزی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: ڕێگای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دانەخراوە و ئێران بێ گومان بەدوای دانوستانی عەقڵانیدایە لەگەڵ ئەمریکا.
لاریجانی جەختیشی لەوە کردەوە کە واشنتۆن تەنیا باس لە گفتوگۆ دەکات بەڵام ڕەتیدەکاتەوە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، لە هەمان کاتدا "بە نادادپەروەرانە تاران بەرپرسیار دەکات لە شکستەکان".
لاریجانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ڕوونی کردەوە کە وروژاندنی پرسەکانی وەک "سنووردارکردنی بەرنامەی مووشەکی" لەلایەن ئەمریکاوە لە بنەڕەتدا ناواقعییە و خواستێکی لەو شێوەیە گفتوگۆکان لە ڕێڕەوی خۆی دووردەخاتەوە.