دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ: ئەوەی من بۆ ئیسرائیلم کردووە کەس نەیکردووە

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە باس لە کردەوەکانی بەرامبەر بە ئیسرائیل دەکات ئاماژەش بە هەوڵەکانی خۆی دەکات و دەڵێت؛ هیچ کەسێک وەک ئەوەی من بۆ ئیسرائیلم کرد، کەسی دیکە نەیکردووە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا ئاشکرای کردووە؛ شەڕی غەززە زیان بە ئیسرائیل دەگەیەنێت و ناچاری دەکات کۆتایی پێبهێنێت، بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان و توانای پێشوویی ئیسرائیل کەم دەکاتەوە دەشڵێت: ئەوان ناچارن کۆتایی بەم شەڕە بهێنن، هاوکات جەختی لەوە کردەوە هیچ کەس وەک من کاری بۆ ئیسرائیل نەکردووە، ئاماژە بە هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرد کە بنکە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج لە کاتی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل.

ترەمپ دانی بەوەشداناوە هەژمونی ئیسرائیل لە واشنتۆن گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە و وتویەتی: بیست ساڵ لەمەوبەر ئیسرائیل بەهێزترین لۆبی لە کۆنگرێسدا هەبوو، بەهێزتر لە هەموو وڵات و دامەزراوەو کۆمپانیایەک، بەڵام ئەمڕۆ، ئەوەندە بەهێز نییە، ئەوە شتێکی سەرسوڕهێنەرە بۆ من كە ئەوە دەبینم.

ترەمپ باسی لە رووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەریش كردووە رایگەیاندووە: رۆژێکی زۆر ترسناک بوو، من خۆم وێنەکانم بینی، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینم خەڵک لەبیریان چووەتەوە ئەو رۆژە چی روویدا.

ئەوەی خستەڕوو، ڕەنگە ئیسرائیل لە شەڕەکەدا سەربکەوێت، بەڵام بەهۆی ئەمە پیشتووانی وڵاتان لەدەست دەدات  و ئەمەش ئازاری دەدات، ئەمە لەکاتێکدایە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامن.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP