دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بکوژی منداڵێک ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە لە پارێزگای دیالە منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ٢٠٢٥/٨/٧ دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەپارێزگای دیالە، لەلایەن  ژن و مێردێکی بەخێوکەر و هەڵاتنی تۆمەتباران بەرەو هەرێمی کوردستان، بەپێدانی زانیاری هەواڵگری لەلایەن (خلية الصقور)ی پارێزگای کەرکوک سەر بە هەواڵگری عێراق، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکان ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران ئەنجامدا.

دەشڵێت، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان شەوی ٢٠٢٥/٨/١٠ لەقەزای چەمچەماڵ هەردوو تۆمەتباری داواکراو  دەستگیربکەن و بەپێ ی تایبەتمەندی کەیسەکە دوای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتباری بکوژ ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکرێنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە: لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی(٤٠٥) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP