دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشیار زێباری: داڕمانی سیستمی كارەبا لە عێراق ئاماژەیەكی ترە بۆ سەركەوتویی كارەكانی حكومەتی هەرێمی کوردستان

هەرێم نیوز

هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، داڕمانی سیستمی كارەبا لە عێراق ئاماژەیەكی ترە بۆ سەركەوتویی كارەكانی حكومەتی هەرێمی کوردستان.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە: داڕمانی كارەبا لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێم، سەركەوتوویی حكومەتی هەرێم دەردەخات.

دەشڵێت: داڕمانی سیستمی کارەبا لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق لە کاتی تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی پلەکانی گەرما، جگە لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەیەکی ترە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم سەرکەوتووە لە بەرنامەكانی بۆ دابینکردنی کارەبا بە هاوڵاتیانی لە ڕێی پرۆژەی رووناکی، سەرەڕای بڕینی شایستە داراییەکانیشی، لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، تۆڕی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەکی لەناکاو زیاتر لە 6000 مێگاواتی لەدەستداوە و لە ئەنجامیشدا کوژانەوەی تەواوەتیی سیستمی کارەبای لێکەوتووەتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، هۆکاری کوژانەوەکەی بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی، زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا، هەروەها زیادبوونی لۆدەکان لە پارێزگاکانی بابل و کەربەلا بەهۆی هاتنی ملیۆنان زیارەتکارەوە گەڕاندەوە و گوتی: "هێڵەکانی گواستنەوەی وزە (موسەییب - بابل ژمارە 1 و 2 بە توانای 400 کەیڤی) پچڕاون."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP