هەرێم نیوز
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوی كردەوە، بەهۆی وشکە ساڵی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ژمارەیەکی زۆر ماسی لەناوچوون.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەبارەی لەناوچوونی ژمارەیەكی زۆر ماسی لە دەربەندیخان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕووداوی سرووشتی و گۆڕانکاری کەش و هەوا هەندێك جار دەبنە هۆی ڕووداوی جۆراوجۆر.
ڕووداوی سروشتی و گۆڕانکاری کەش و هەوا هەندێك جار دەبنە هۆی ڕوداوی جۆراوجۆر.
دەشڵێن، بەهۆی وشکە ساڵی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر ماسی لەناوچوون.
باس لەوەشكراوە، پاش لێكۆڵینەوەی تیمەكانمان دەركەوت بەهۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی ئاوی بەنداوەکە و بەرزی پلەی گەرما سەدان ماسی لە جۆری ڕەقە لەناوچوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەلایەن تیمەكانمانەوە هەوڵی پاراستن و ڕزگارکردنی ماسییەکانی ئەو سەرچاوە و ڕووبەرە ئاوییەكان دەدرێت.