دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دانا عەبدولکەریم: دەستمان بە رێگای دوو ساید بۆ بەستنەوەی هەولێر بە سلێمانییەوە کردووە

هەرێم نیوز 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگه‌یاند، لەقۆناغی تەواوکردنی دیزانی پرۆژەی رێگای دوسایدی (کۆیە-دوکان)ین و بەمزوانە دەدرێتە بەڵێندەر بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ، دەست بە کارکردن لەو پڕۆژەیە بکرێت، ده‌شڵێت، "هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە بەستنەوەی هەولێری پایتەخت بە سلێمانییەوە بە رێگه‌ی دوساید وەک پرۆسەیەکی گرنگ دەستمان پێکردوەو لە داهاتودا تەواو دەکرێت".

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دوشەممە پرۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی (هەولێر -کۆیە)ی بەسەرکردەوە و ڕایگه‌یاند، "دروستکردنی رێگای دوسایدی (هەولێر -کۆیە) یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و بەشێکە لە بەستنەوەی رێگای هەولێری پایتەخت بە پارێزگای سلێمانییەوە، پڕۆژەکە کاری باشی تێدا کراوەو هەمو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە لەکاتی خۆیدا تەواو بکرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی (کۆیە-دوکان) دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، "لە ئێستادا لەقۆناغی تەواوکردنی دیزانی پرۆژەکەین و بەمزوانە دەدرێتە بەڵێندەر بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ، دەست بە کارکردن لەو پڕۆژەیە بکرێت".

دانا عەبدولکەریم وتیشی، "هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە بەستنەوەی هەولێری پایتەخت بە سلێمانییەوە بە رێگای دوساید وەک پرۆسەیەکی گرنگ دەستمان پێکردوەو لە داهاتودا تەواو دەکرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP