دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی گەرمیان؛ کەسێک کوژراو یەکێکی دیکەش بریندار بوو

هەرێم نیوز

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سەر بە شارەدێی قۆرەتوو کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ، عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە گوندی باریکەی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، تەرمی کەسێک بە ناوی (سەلام ئیسماعیل کاکەبرا)، لەدایکبووی ساڵی 1973 و کارمەندی ئاسایشی گەرمیان و هاووڵاتییەکی دیکەش بە برینداری بە ناوی (د.م.م)، لەدایکبووی 1972 و پیشە مامۆستا، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەپێی گوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، ڕووداوەکە لەناو باخێکدا ڕوویداوە و تەقەکەرەکە ناسیاوی خۆیانە و پێشتر کێشەیان لەنێواندا هەبووە.

سەبارەت بە بریندارەکەش، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP