هەرێم نیوز
بەیانیی ئەمرۆیەکشەممە، شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە ناو شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێ کەوتەوە.
پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند، تیمێکی پۆلیس کە لە ناو شاری سەراوان خەریکی بەڕێوەبردنی ئەرکی ڕۆژانەیان بوون لە لایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانیش ئاشکرای کردووە لەم پێکدادانانەدا 3 هێرشبەر و پۆلیسێک کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی.
تەسنیم ڕاشیگەیاندووە ئەم چەکدارە هێرشبەرانە سەر بە گرووپی جەیشولعەلی بوون و ویستوویانە بچنە ناو بنکەیەکی پۆلیسی شاری سەراوان بەڵام لە لایەن هێزی پۆلیسەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و ڕێگرییان لێ کراوە.
شاری سەراوان کە دانیشتووانەکەی بەلووچن، لە نزیک سنووری ئێران و پاکستان هەڵکەوتووە و لە ساڵانی ڕابرودودا چەندین جار لە نێوان پۆلیسی ئەم شارە و هێزەکانی جەیشولعەدل کە گرووپێکی بەلووچن، شەڕ و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە.