دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هەولێر تەقەکەرەکەی ڕووداوەکەی ئەمشەوی هەولێری دەستگیرکرد

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 8 و 30 خولەک ڕێکەوتی (6-8-2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن.

پۆلیس دەڵێت: دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لە ئێستاشدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شەڕەکە، دوو کەس هاتوونەتە نەنزیخانەیەک لەسەر ڕێگەی کۆیە لە هەولێر، دوای ئەوەی ئامادە نەبوون پارەی بەنزین بدەن، لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی بەنزینخانەکە بووەتە دەمەقاڵێ و ئەو دوو کەسە هێرشیان کردووەتە سەر کارمەندی بەنزینخانەکە،  دواتر ئەو کارمەندە دەچتە ژوورەوە و چەکێک دەهێنێت و دەستدرێژی گوللە لەو دوو کەسە دەکات و کەسێکی دیکەش کە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە نەبووە، بەردەکەوێت و دەکوژرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP