هەرێم نیوز
ڕوانگەی ئێکۆ لە عێراق ڕایگه‌یاندووە، له كۆی 72 بانك كه له عێراق كار ده‌كه‌ن، 35ـیان کەوتوونەتە ژێر سزاکانی ئەمه‌ریکا.
ئاماژە بەوەش کردووە، ئەو بانکانەی لە عێراقدا، هه‌ندێكیان عێراقین و هه‌ندێكی دیكه‌یان عه‌ره‌بین. ده‌شڵێت، سزاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به‌سه‌ر ئه‌و بانكانه‌دا سه‌پاندوویه‌تی، مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاریان لێ قەدەغە دەکات.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوایین بانک کە سزای بەسەردا سەپێنراوه، بانکی نێودەوڵەتی بەغدا بووە، بەهۆی ئه‌وه‌ی بەڕێوەبەری پێشووی کارگێڕیی ئه‌و بانكه "دووزمانی" كردووه و زانیاریی هه‌ڵه‌ی گواستووه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه بانكی ناوه‌ندیی عێراق له سزادانی بانكه‌كان و مامه‌ڵه نایاساییه‌كانیان به دۆلار و هاوکارییەکانیان لەگەڵ لایەنە قەدەغەکراوەکان ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ریش بانكی ناوه‌ندیی وه‌ڵامی ئیمه‌یڵه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌داته‌وه، ڕووبه‌ڕووی سزای هه‌مان وه‌زاره‌ت ده‌بێته‌وه.