هەرێم نیوز
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ڕایگەیاند، سایدی دووەمی شەقامی ٦٠ مەتری تەواوکرا.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان و تیمی ئەندازیاری سەردانی شەقامی ٦٠ مەترییان کرد کە تێیدا سایدی دووەمی پڕۆژەکە تەواوکراو لەڕۆژانی داهاتوو دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیان
باسی لەوەشکرد، شەقامەکە قۆناغی یەکەمی لە دەروازەی باکوری شاری کەلار دەستپێدەکات تاوەکو بەرزە پردی شێخ محمد تاڵەبانی بەدرێژایی (٦.٥)کم و پانی (١١) مەتر.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش تەواوبونی سەرجەم بڕگەکانی ئەمڕۆ کاری هێڵکاری تێدا کرا و لەچەند ڕۆژی ئایندە دەخرێتە خزمەت شۆفێران و هاوڵاتیان
دووپاتیکردەوە، شەقامەکە لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە جێبەجێکراوە