دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ شۆفێران بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند، لەمەودوا هاووڵاتیان دەتوانن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان لە بەشەکانی "مۆڵەت" و "تۆماری ساڵانەی ئۆتۆمبێل"، سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی "حجز" بەکاربهێنن.

 بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پێویستە پێش سەردانکردنیان، لە رێگەی لینکی (raparintraffic.com) نۆرە تۆمار بکەن.

هاتووچۆی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ نۆرەگرتن پێویستە هاووڵاتیان کارتی نیشتمانی و کارتی زانیارییان پێبێت، هەروەها پاسپۆرت ئەگەر هەبێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP