هەرێم نیوز
نرخی مریشك له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵیش له‌سلێمانی ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌ین تاوه‌كو 10 رۆژی دیكه نرخی مریشك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت".
جه‌مال حسێن به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی راگه‌یاند: "هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، له‌كاتێكدا به‌درێژایی ساڵ سێ نه‌خۆشی باو له‌كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام له وه‌رزی گه‌رمادا زیاتر ده‌بن، بۆیه له ئێستادا زیانی زۆر به‌ر خاوه‌نی ئه‌و كێڵگانه كه‌وتوون و كه‌متر جوچك ده‌كه‌نه‌وه ناو كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیان.
باسی لەوەشکرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ی پڕ‌ۆژه‌كانی ناوخۆی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له‌ئێستادا له‌كاردا نین، بۆیه نرخی جوچكی یه‌ك رۆژه، له‌نێوان 70 بۆ 75سه‌نتدایه و نرخی جوچك له هه‌ڵهێنه‌ره‌كانیشدا به‌رزن".
باسی لەوەشکرد، له ئێستادا 614 پڕ‌ۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك له‌سلێمانی هه‌ن، كه توانای به‌رهه‌مهێنانیان له ئاستێكی به‌رزدایه، به‌جۆرێك رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 تۆن له‌گۆشتی مریشكیان هه‌یه، له‌كاتێكدا ناو شاری سلێمانی رۆژانه پێویستی به ته‌نها 150 تۆن گۆشتی مریشك هه‌یه.
وتیشی:"پێشتر له‌به‌ر زۆری خستنه‌ڕ‌ووی مریشك له‌بازاڕ‌دا، نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ناچاربوون به‌نرخێكی كه‌م مریشكه‌كانیان بفرۆشن، ئه‌مه‌ش زیانی به‌رچاوی پێگه‌یاندن".