هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە، وێڕای پشووی فەرمی، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆران و بۆ ئەمڕۆ ژمارەیەک وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتەکانی (شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، داد، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار)، مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ وەردەگرن.
هەر بەپێی خشتەکە، دەستەکانی (دەستپاکی، وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ و ژینگە) لەگەڵ خانەنشینیی پێشمەرگە، ئەنجومەنی دادوەری، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی، مووچەکانیان وەردەگرن.