دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

کەسێک بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگر دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، شەوی ڕابردوو ئاگرێکی ڕووبەر فراوان لە سنوری گوندەکانی (چنارە + باساک) کەوتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ زانینی هەواڵی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەست بەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دانشتیوانی گوندەکان و خەمخۆران و دڵسۆزانی ژینگە سەرەڕای دژواری شوێنەکە بەڵام بەهەوڵی هەمووان توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت .

باسی لەوەشکرد، بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت نزیکەی (٥٠٠) پێنج سەد دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتابێت .

ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە لێکۆڵینەوەی خێرا دەستی پێکرد و توانرا تۆمەتبارێک بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیربکرێت لێکۆڵینەوەکان بەردەوامیان دەبێت .

گووتی، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP