هەرێم نیوز
دوای بانگەوازیەکەی ئۆجەلان و ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی کـ.ـەجەکە کەمێک پێش ئێستا ئەردۆغان و باخچەلی کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاندووە، سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی کرد.
ئەوەش هاتووە، دیدارەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بە داخراوی بە ڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.
ئەم کۆبوونەوەی ئەردۆغان و باخچەلی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی 7ی 2025، کۆما جڤاكین کوردستان(کەجەکە) لە ڕاگەیاندراوێکدا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی تورکیا و بەنگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئەوانی داوا دەکات، جێبەجێی دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین، بەڵام دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە پێش ناکەوێت."
باسی لەوەش کردووە، لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دیل گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتێکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت
هەروەها، دوێنێ چوارشەممە، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئەمڕۆ چوارشەممە دوای 27 ساڵ بۆ یەکەمجار له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
وتیشی، "پێویستە به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌مو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون، به‌ورییاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازادبن".