دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

پرۆژەی ڕووناکی گەیشتووەتە سەرجەم گەڕەكەكانی سەنتەری سلێمانی

هەرێم نیوز

لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەنتەر شاری سلێمانی (ناو شەقامی بازنه‌یی مەلیك مەحمود) كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری.

‎بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی زیاتر لە 41 گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەك گەڕەكی دەرەوەی سەنتەری شار كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری كە لە 92 فیدەرەوە كارەبا وەردەگرن.

گەڕەکەکانیش بریتین لە:
‎(سێتوان _ زێڕينۆك _ خەبات _ ياڵەكەى خەبات _ شۆڕشى نوێ _ ابراهيم احمد _ كانیبا_ گوڵی شار _ گرین ستی _ شوقەكانی یەكگرتوو _ هۆمەرە كوێر _ گەڕەكى چيا _ نەخۆشخانەی هيوا _ نەخۆشخانەی انور شێخە _ نەخۆشخانەی سمارت _ سەرشەقام _ بەشێكی مامۆستايان _ وەيس _ جولەکان _ بەرانان _ گردی علی ناجی _ كانی ئاسكان _ عەقارى _ شێخ فەتاح _ شێخ محی الدین _ قالاوە _ چوارباخ _ شارەوانى _ حاجى ئاوا _ ئوتێل گراند میلینیۆم _ مامۆستايان _ باخان _ سەربەرزی _ مەجيدبه‌گ _ باخی سعید بەگ _ كارێزەوشك _ هەواری تازە _ شێخان _ رزگارى تازە _ زەرگەتە _ شەهيدانى زەرگەتە _ گردی ئەندازیاران _ بەشێكی بەرانان _ بەختياری _ بەختياری تازە)

‎بە گوێرەی ئامارەكان کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە لە سلێمانی چوونەتە ناو پرۆژەی رووناكی و کارەباکەیان دەبێتە بەردەوام بریتیە لە (140,000) هاوبەشی كارەبا كە (504,000) هاوڵاتی لێی سوودمەنددەبن، هەروەها (291) موەلیدەش كوژاونەتەوە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP