دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ باران دەبارێت

هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت”ئەگەری هەیە باران و هەورەبروسکە رووبدات”.

 شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتەکانی عەسرەوە بڕێک هەوری هەڵگەڕاوە بەهۆی باوە دێتە ناوچەکە، کە لە ئێران و تورکیاوە هاتووە.

گووتی، لەمرۆوە و بۆ هەندێک کات و تا ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەگەری هەیە لە کاتە کانی عەسر بۆ شەو بەتایبەتی چڕ بوونەوە لەهەندێ ناوچەو شوێن ڕوبدات، هاوکات ڕێژنەبارانی کەم و لاواز و کورت خایەن و باران و هەورەبروسکە هەبێت، بەزۆریش لەناوچە شاخاویە سنووریەکان و خۆرهەڵاتی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، ئەو بایەی هەیە چەند ڕۆژێک بەردەوامی دەبێت، ناو بەناو تاناوەڕاستی مانگ، بەڵام بەخێرایی کەمتر وەک لەچەند ڕۆژی پێشتر و ئەمرۆ.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوکات دوای باکەش بای شەماڵ چالاک دەبێتەوە لەگەڵ هاتنەوەی خۆڵبارین.
ڕاشیگەیاند، شەپۆلێکی گەرمای بەتین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەولاوە ڕوودەکاتە سەرجەم ناوچەکان و تاناوەڕاستی هەفتەی دواتر بەردەوام دەبێت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP